
ئەمڕۆ ۱۷ی بانەمەڕ، هاوکاته لەگەڵ ساڵڕۆژی کۆچی دوایی شاعیری مەزنی گەل، شاعیری هەژار و چەوساوەکان، مامۆستا قانعی نەمر.
ئەگەر مردم وەتەن لاوانی تۆ خۆش
ئەگەر ھیتلەر نەما، گاوانی تۆ خۆش
موخـەیـەر بم لە بـەیـنی تـۆ و بـەھـەشـتا
لە جەننەت دوور ئەبم سەیرانی تۆ خۆش
ھەمـوو حـۆری موبارەک بێ بە زاھید
لە بۆ من ھەر کچ و غیلمانی تۆ خۆش
بە من چی سەیری باخ و قـەسری لوبنان
وەتەن سەحرا و کەژ و کێوانی تۆ خۆش
ئــەگــەر دنـیـا نــەمــا یـەکــسـەر بـەجــارێ
وەتەن گەرمیان و ھەم کوێستانی تۆ خۆش
ئەگـەر نـەفـعی خسووسیت تیا نەمێنێ
موبارەک بێ وەتەن، دەورانی تۆ خۆش
ئـەگـەر خۆ قـانـعـیـش ئـەمــڕۆ نەمێنێ
وەتەن، ڕەببی وەتەن خاھانی تۆ خۆش
“قانع”